وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای لەهەولێر كرد
بەمەبەستی پیرۆربایی کردن بەبۆنەی دەست بەکاربونی کونسڵی نوێ، وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتوو سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای لەهەولێر كرد
ئەمڕۆ 2-1-2023 وەفدێکی دەزگای پەیوەندیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز د. محمدهاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان وبەیاوەری بەڕێزان م.محمد دارەتوی وم.عبدالعزیز هەرکی سەردانی کونسلخانەی تورکیایان کرد لەهەولێر بەمەبەستی پیرۆربایی کردن بەبۆنەی دەست بەکاربونی کونسڵی نوێ و لەلایەن بەڕێز مەمەد مەولود یاقوت کونسڵی گشتی ترکیا و وەفدی یاوەری لەهەرێم پێشوازیان لێکرا.
لەکۆبونەوەکەداهەردولا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریە سیاسیەکانی هەرێم وناوچەکەیان کرد ولەم بارەوە بۆچۆنیان ئاڵوگۆڕ کرد.هیوای سالێکی نوێی پڕ خۆشی وکامەرانیان بۆ خەڵکی هەرێم خواست.
لەکۆتاییدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەربەهێز کردنی پەیوەندیە دوقۆلیەکان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان وئاشتی وئارامی لە هەرێم وناوچەکە.